速報APP / 音樂與音效 / Hasan Zirak حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎

Hasan Zirak حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎

價格:免費

更新日期:2018-10-05

檔案大小:19M

目前版本:1.0

版本需求:Android 4.1 以上版本

官方網站:mailto:b.abde001@gmail.com

Email:http://bahadev.blogspot.com/2018/08/privacy-policy-for-bahadev-bahadev.html

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖1)-速報App

حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی (لەدایکبووی ١٩٢١ - کۆچی دوایی ١٩٧٢) لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینیەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. ئەو بە ھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ئێران و عێراق ناسراوە.حەسەن زیرەک لە ماوەی مانەوەی لە بەغدا دەیان گۆرانی تۆمار دەکا، ئەم گۆرانییانە ناو و ئاوازەی زیرەک بە کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە. زیرەکی گۆرانیبێژ لە ماوەی نزیک بە دەساڵ مانەوە لە عێراقدا دەبێتە دۆست و ئاشنای زۆر ھونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، لە ئەزموون و ڕێنوێنییەکانیان کەڵک وەردەگرێ و سرنجیان بۆ لای مایە بەھرە ھونەرییە کەم وێنەکەی خۆی ڕادەکێشێ.یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، پشت بەستنی ئەو بە گۆرانی فۆلکلۆرییە. ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لە خەڵکەکەی میوان بووە و ھەڵسان و دانیشتنی لەگەڵیان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵس و کەتیان ئاشنا بووە. ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویە، فیر بووە. هەرچەند زیرەک زۆر گۆرانیسی هەیە کە ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاھەنگەکەی ھی خۆیەتی. زیرەک لە شێعری کوردیش کەڵک وەرگرتووە. لە ئەو شاعرانە: نالی، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، کوردی، ھەردی، پیرەمێرد و هێمن. زیرەک بۆ وێنە شیعری "شەو"ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی.حەسەن زیرەک گۆرانی فارسی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردی تێکەڵاو کردوون. "گویلدر" یەکێکە لەو گۆرانییانە کە بە زمانی ئازەری گوتوویەتی .لە ماوەی ژیانی ھونەری، زیرەک دەربەدەری زۆری چێشت. ماوەیەک لە شارەکانی ئێران و ماوەیەک لە عێراق. لە ڕۆژانی دەسپێکی ژیانی لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی کاری دەکرد. ڕۆژێک بەدەم کارەوە لە ژێر لێودا گۆرانی دەخوێنێت، ئەو گۆرانیە و دەنگی زیرەک ھەستی ڕێبوارێک دەبزوێنێ و ئەو ڕێبوارە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە ژیانی زیرەکدا و ڕێگەی بۆ دەکاتەوە بڕواتە ڕادیۆی بەغداد. بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆ بەغداد کار دەکات و کاتێ لە ساڵی ١٩٥٦ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەست بەکار دەکات حەسەن زیرەک بۆ تاران بار دەکات و لەوێ درێژە بە کار دەدات. زۆربەی بەرھەماکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مووسیقای ئێرانی وەک: حسەین یاحەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە.ساڵی ١٣٥١ی ھەتاوی نەخۆشییەک کە لە مێژ بوو حەسەن زیرەکی ئازار دەدا، لێی تووند کرد، چەند جار لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و بۆکان خەواندیان، بەڵام نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجە بوو، دەست بەرداری نەبوو، لێرەشدا حەسەن زیرەک واز لە گۆرانی گوتن نەھێنا :سەرئەنجام ڕۆژی ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٩٧١ی زایینی نەخۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپەنجەی جەرگ لە عەردی دەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە ١٩٧٢ی زایینی دا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە زێد و نێشتمانەکەی دەکا و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسەی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ ھێشت. لە سەر ویستی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە، کە دەڕوانێتە بۆکان ئەسپاردەی دایکی نیشتمان دەکرێت.مەرگی حەسەن زیرەک وەک بۆمبێک لە نێو کوردستاندا تەقییەوەو شەپۆلەکانی خەم و ماتەمی لە دەستچوونی لە سنوورەکانی کوردستان تێپەڕی. لە سەر وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی "ناڵەشکێنە"ی بۆکان بە خاک سپێردرا. گۆڕەکەی بوو بە زیارەتگای لایەنگران و ئەویندارانی

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖2)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖3)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖4)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖5)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖6)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖7)-速報App

Hasan Zirak  حەسەن زیرەک بدون اينترنت ‎(圖8)-速報App