Bazar Gallery

價格:免費

更新日期:2018-12-26

檔案大小:37M

目前版本:181226

版本需求:Android 4.2 以上版本

官方網站:http://jobstationco.com

Email:info@jobstationco.com

聯絡地址:隱私權政策

Bazar Gallery(圖1)-速報App

بازاڕ گەلەری بریتیە لەو ئەپلیکەیشنەی کە هەموو دوکان و بازاڕ و شوێنە بازرگانیەکان لە خۆ ئەگرێت لە هەموو بوارەکاندا وەکو جلوبەرگ، خواردەمەنی، کەلوپەلی ناوماڵ، پزیشکی، وەرزشی، تەکنەلۆجیا، ئوتومبێل ... و سەرجەم بوارەکانی تر

هەروەها سەرجەم شوێنە حکومی و گشتیەکان لەخۆ دەگرێت.

Bazar Gallery(圖2)-速報App

بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە زۆر ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان، بەکارهێنەر دەتوانێت هەر فرۆشگایەک یان هەر شوێنێکی بوێت زۆر بەئاسانی بیدۆزێتەوە و سەیری کاڵا و نرخ و زانیاریەکانی بکات.

هەروەها بازاڕ گەلەری چەندین خزمەتگوزاری ناوازە لەخۆ دەگرێت کە بەکارهێنەر دەتوانێت لێی سودمەند بێت وەکو :

Bazar Gallery(圖3)-速報App

١- شوێنەکانت بەپێی نزیکی لەخۆتەوە بۆ ڕیز بکرێت و تەنها شوێنە نزیکەکانت پیشانبدات.

٢- دەتوانیت ڕاستەوخۆ سێرچ بۆ هەر دووکانێک یان شوێنێک بکەیت کە دەتەوێت و زانیاریەکانیت بۆ دەهێنێت.

Bazar Gallery(圖4)-速報App

٣- لەهەر بوارێکدا ئەپلیکەیشنەکە چەند شوێنێکت بۆ پێشنیار دەکات.

٤- کاتی کراوە و داخراوەی شوێنەکانت پیشان دەدات.

Bazar Gallery(圖5)-速報App

٥- دەتوانیت بەشێوەی چات گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن شوێنەکاندا بکەت.

٦- دەتوانیت شوێنەکان هەڵبسەنگێنیت و سەرنجی خۆت لەسەریان بنوسیت.

Bazar Gallery(圖6)-速報App

٧- ئۆنلاین و ئۆفلاینی شوێنەکان پیشاندەدات لەم کاتەدا

٨- بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو شوێنەی کە لای پەسەندە بیخاتە لیستی دڵخوازەکانەوە و لەنزیکەوە ئاگاداری کاڵا و گۆڕانکاریەکان بێت.

Bazar Gallery(圖7)-速報App

٩-هەموو ئۆفەرەکان، خزمەتگوزاریەکان، کردنەوەی پێشانگاکان هەر گۆڕانکاریەکی تر کە لە فرۆشگا و شوێنەکاندا دەکرێت لە هەر بوارێکدا تۆی بەڕێز دەتوانیت ئاگاداربیت لێیان.

هەروەها لەبازاڕ گەلەریدا سیستەمی گەیاندن (دیلیڤەری) بەردەستە، ئەمەش بەو واتایەی کە بەکار هێنەر هەر کاڵایەکی بوێت، دەتوانێت بەبێ ئەوەی بچێت بۆ بازاڕ، لەشوێنی خۆیەوە داوای بکات و کاڵاکە بگات بە دەستی.

Bazar Gallery(圖8)-速報App

جیاوازی سیستەمی دیلیڤەری لە بازاڕ گەلەریدا ئەوەیە کە دەتوانیت داوای هەر کاڵایەک بکەیت لەهەر بوارێکدابێت ، لەهەرشوێنێک و لەهەر کاتێکدا کە بتەوێت.

لەئێستادا بازاڕ گەلەری بۆ هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر بەردەستە و لەداهاتوویەکی نزیکدا بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت.

کۆمپانیای جۆب ستەیشن هەستاوە بە بەرهەم هێنانی پڕۆژەی بازاڕ گەلەری و بەردەوام خزمەتگوزاری زیاتر دابین دەکات بۆ بەکارهێنەران و بەردەوام چاوی لەوەیە بزانێت هاوڵاتیان داخوازیان چیە و پێویستیەکانیان لە چیدایە هەتا لە ئەپدەیتە تازەکاندا بەردەستی بکات.

بۆیە تۆی بەڕێزیش ئەگەر هەر سەرنج و پێشنیار و داواکاریەکت هەیە سەبارەت بە ئەپلیکەیشنەکە دەتوانیت لەیەکێک لەم ڕێگایانەوە کۆمپانیای جۆب ستەیشن ئاگادار بکەیتەوە بۆئەوەی کاری لەسەر بکەن.